بارسێلۆنا دەیەوێت دوای 96 ساڵ گرێ كوێرەكە بكاتەوە !

شەوی شەممە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگەی لا كارتۆخای شاری سێڤییە بەیەك دەگەن

شاری سێڤییە بووە بە گرێ كوێرە بۆ یانەی بارسێلۆنا و 96 ساڵە نەبووەتە پاڵەوان لەو شارەدا و هەموو یارییە كۆتاییەكانی دۆڕاندووە

ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد كە كۆتا جار بارسێلۆنا مانگی پێنجی ساڵی  1925 بوو سەركەوتنی بەدەست هێنا لە كۆتایی جامی شا دژی ئاریناس دی گیتكسو لە ڤیكتۆریا،لەو كاتەوە تامی سەركەوتنی نەكردووە لە شاری سێڤییە

ساڵی 1986 بە هەمان شێوە شكستی هێنا لە یاریگەی سانشێز بێزخوان كاتێك لە یاری كۆتایی  جامی ئەوروپا بە لێدانی یەكلاییكەرەوە بە یانەی ستیوا بوخارست دۆڕا

هەروەها لە ساڵی 2019 لە ڤیامارین لە كۆتایی جامی شا دژی ڤالانسیا بە ئەنجامی 2-1 شكستی هێنا

كۆتا جاریش بارسێلۆنا لە یاریگەی لاكارتۆخا لە كۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-2 شكستی هێنا دژی یانەی بلباو

شەوی شەمەی داهاتووش لە هەمان یاریگە واتا لاكارتوخا بارسێلۆنا ڕووبەڕووی بلباو دەبێتەوە بەو هیوایەی دوای 96 ساڵ بتوانێت گرێ كوێرەكە بكاتەوە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا