یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد

دوێنێ چوارشەممە به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد
١- بڕیاردرا بە دانانی لێژنەی سەرپەرشتیاری گشتی بۆ سەرپەرشتی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی کوردستان .
٢- بڕیاردرا بەدیاریکردنی (٢٠) بیست سەرپەرشتیار بۆ سەرپەرشتیکردنی قۆناغی کۆتایی خولی نایاب و چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەک .
٣- کردنەوەی خولی بەھێزکردنی ناوبژیوانان بۆ ناوبژیوانانی کوردستان .
٤- داوا لە ڕاھێنەران و سەرپەرشتیارانی تیپە سەرکەوتووەکانی خولی نایاب قۆناغی کۆتایی دەکەین بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لە خولی بەھێزکردنی ناوبژیوانان و بەشداریکردن بە ئەرکێکی فەرمی دادەنرێت و بە پێچەوانەوە ھەرکەس ئامادەنەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت ، خولەکەش لە ھەفتەی داھاتووە و ڕۆژێک پێشتریش ئاگادار دەکرێنەوە .
٥- لەسەر ڕاسپاردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
داوا لە کارگێڕی سەرجەم یانەکان دەکەین کە پابەندی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێ بن بەوەی ڕێگە نەدەن جەماوەر لەیاریگا ئامادەبن ، بە پێچەوانەوە یانەکان بەرپرسیار دەبن یاریەکانیان لەیاریگای خۆیان بگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکیتر .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا