بڕیارەكەی میسی خێری ڕیاڵی تیادایە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بڕیاری مانەوەی لیۆ میسی لە بەرشەلۆنە چەندان ڕەهەندی هەیە و خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت باشی و خراپی بڕیارەكەی خوێندنەوەی جیاواز هەڵدەگرێت و دەشێت خوێندنەوەی فڕە لایەنەی بۆ بكرێت.

پە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی چەند ڕۆژنامەیەكی فەڕەنسی و ئیسپانی مانەوەی میسی ئەم وەرزە لە بەرشەلۆنە خێرێكی بۆ ڕیاڵ مەدریدیش تیایدایە.

مانەوەی میسی ئەم وەرزە لە بەرشەلۆنە واتای ئەوەیە وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە دەتوانێت بە خۆڕایی بۆ هەر یانەیەك بیەوێت بڕوات لەو چوار چێوەیەشدا وەرزی داهاتوو یانەی پاریس سانت جێرمان خۆی ئامادە كردووە گەورەترین مووچە پێشكەشی لیۆ بكات هەروەك ئەو كات پاریس دەستبەردار دەبێت لە ئیمباپێ‌ بۆ هەر شوێنێك بیەوێت بڕوات ڕیاڵ مەدریدیش لە هەموو یانەكانی زیاتر خواستی گواستنەوەی ئیمپای هەیە و هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دەخاتە گەڕ هەر بۆیە دەشێت بوترێت ڕۆیشتنی میسی بۆ پاریس لە وەرزی داهاتوو خێرێكیشی بۆ ڕیاڵ مەدرید تیادایە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا