ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسا کۆبۆنەوەی هوونەری ئەنجامدا .
خوان لاپۆرتا و جێگرەکەی و بەڕێوبەری هوونەری بارسا ئامانجی دانیشتنەکەیان بریتی بوو لە یەکلای کردنەوەی ئایندەی ڕۆناڵد کیومانی ڕاهێنەری بارسا ، کیومان لەم وەرزەدا هەر سێ نازناوی خولی ئیسپانیا و جامی شا و یانەپاڵەوانەکانی لەدەستدا .
بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەنوسی نێوان بارسا و کیومان یەکلای بێتەوە و قسەی زۆر لەسەر دوور خستنەوەی ڕۆناڵد کیومانە .