لیژنەی داوەران بڕیاری كۆتایی دا لەسەر لێدانە سزاكەی كلاسیكۆ!

 

دوای ئەوەی لە یاری كلاسیكۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەهۆی هەژمارنەكردنی لێدانی سزا یاریزانان و ڕاهێنەر و هاندەرانی بارسێلۆنا ڕەخنەی توندیان گرت لە ناوبژیوان،لیژنەی داوەرانی ئیسپانیا ڕوونكردنەوەیان دا

لە كۆتایی یارییەكەدا لە حاڵەتێكدا بەركەوتنێك لە نێوان فێرلاند مێندی بەرگریكاری ڕیاڵ مەدرید و مارتن برایتوەیت ڕوویدا و ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەكرد و بەردەوامی دا بە یارییەكە

كەناڵی كادینا سێر ئاشكرای كرد كە لیژنەی داوەرانی یەكێتی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە كە حالەتەكە بەریەككەوتنێكی ئاسایی بووە و لێدانی سزا نەبووە و پشتگیری لە جیل مانزانۆی ناوبژیوان دەكەن كە بڕیارێكی دروستی داوە

شایەنی باسە كویمانی ڕاهێنەر و جێرارد لە پیكێ بەهۆی حالەتەكەوە ڕەخنەی توندیان لە ناوبژیوان گرت و مانزانۆی ناوبژیوان كارتی زەردی بە ڕووی هەردووكیان بەرزكردەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا