پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی كە ئەمشەو دوو شەممە یەكەم یاری خۆی لە وەرزی نوێی خولی پریمەرلیگ ئەنجام دەدات ئاشكرای كرد كە یاریزانێكی تریشی تووشی كۆڕۆنا بووە.
بڕیارە ئەمشەو یانەی مانچستەر سیتی یەكەم یاری خۆی لە وەرزی 2021/2020 ئەنجام بدات كە تیایدا دەبێتە میوانی یانەی ولڤەرهامتۆن پێش یارییەكە پێگەی ڕەسمی یانەكە بڵاوی كردەوە كە یاریزانی ئەڵمانی ئێلكای گۆندۆگان تووشی كۆڕۆنا بووە و لە ڕیزی یانەكە دوورخراوەتەوە.
پێگەی یانەكە ئاشكراشی كردووە: بە پێی پرۆتۆكۆلی تەندروستی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا و یاساكانی حكومەتی بەریتانیا ئەوا یاریزانەكە ماوەی 10 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێت و دوور دەكەوێتەوە لە ڕیزی یانەكە كە ئیدی كێبڕكێكانی دەست پێ دەكاتەوە.
لە كۆتاییشدا پێگەكە هیوای زوو چاك بوونەوەی بۆ یاریزانەكە نێوەندكارە ئەڵمانییەكە كرد و پشتگیری یانەكە و تەواوی یاریزانانی بۆ دەربڕی.
جێی باسە پێشتریش هەردوو یاریزانان لاپۆرت و محرزیش تووشی هەمان ڤایرۆس بوون و ئێستا لە كەرەنتینادان.
دانەر ئەسڵان