مۆبایلێکی ٨٩ دۆلاری رکابەریی سامسۆنگ و هواوی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Oukitel مۆبایلی نوێی C21ی راگەیاند کە بڕیارە لە مۆبایلی هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و هواوی بەهێزتربێت.

مۆبایلە نوێکە بەوە جیادەکرێتەوە، رووکارێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە و بەرگەی شێ و تەم دەگرێت، هاوکات کەمێك شێوەی سامسۆنگ Sی نوێی تێدایە.

میدیا جیهانییەکان باسیان لەوە کردووە، “ئەم مۆبایلە چەند تایبەتمەندێتییەکی هەیە لەوانەش، خاوەنی کامێرایەکی بنەڕەتیە کە لە پێنج عەدەسە پێکهاتووە بە روونی “١٦+٢+٢+٢” مێگاپێکسڵ کە یەکێک لە عەدەسەکان تایبەتە بە نزیککردنەوە و دیاریکردنی قوڵی وێنەکە، جگە لەوەی لە پێشەوەی مۆبایلەکە، خاوەنی کامێرایەکە بە روونی ٢٠ مێگاپێکسڵ و توانای ناسینەوەی روخساریشی هەیە.”

جێی ئاماژەپێدانە، پاتری ئەم مۆبایلە چوار هەزار میلیئەمپێرە و بەخێرایی بارگاوی دەبێتەوە، هاوکات بە سیستمی Android 10 کاردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا