ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ یەکێک لە بەرهەمە نوێیەکانی مۆبایلی ئۆپۆ ئەی 58 ئێس بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

ئۆپۆ ئەی 58 ئێس کێشەکەی 187 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی 2388/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا