ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

ڤیڤۆ ئێس16 پڕۆ کێشەکەی 182 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8200 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا