کامێرایەکی خێرای تایبەت بە منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤی تەگ کامێرایەکی نوێی خێرای تایبەت بە منداڵان دروست دەکات بە تایبەتمەندی نوێ.

کامێرای کید زوم پرینت کام پێکهاتەیەکی بچووکی هەیە، کێشەکەی کەمە و گونجاوە بۆ منداڵان، هاوێنەیەکی جێگیری لەسەر تەوەرێکی جوڵاو هەیە بۆ وینەگرتن ئاسایی یان سێڵفی.

VTech

تایبەتمەندییەکی دیکەی کامێراکە ئەوەیە وێنەکان لەسەر ڵاپەڕەیەک چاپدەکات کە تێچوەکەی تنها یەک سەنتە بەراورد بە کامێرا خێراکانی دیکە کە تێچوەکەی ٧٥ سەنتە.

کامێراکە شاشەیەکی دیجیتاڵی بچووکی هەیە لەگەڵ دوگمەکان یارمەتی ئاسان بەکارهێنانی دەدات لەلایەن منداڵانەوە، دەرچەی یو ئێس بی هەیە بۆ گواستنەوەی وێنەکان بۆ کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان، بڕیارە نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەنزیکی ٧٥ دۆلار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا