هواوی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمۆانیای هواوی بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند لە ٢٩ی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەوە.

زنجیرە مۆبایلەکانی پی٥٠ی هواوی، بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان کردووە لا ماوەی ڕابردوودا، کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر و گرنگی هەیە.

مۆبایلەکە کوالیتیەکی بەرزی هەیە بۆ ڤیدیۆ گرتن، بە تەکنیکێکی پێشکەوتوو ڤیدیۆ دەگرێت، تۆڕی ئێڵ تی ئی بۆ دانراوە، هەروەها چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ی تێدایە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر پرۆی مۆبایلەکە ڕوون نیە.

جگە لە سیستمی ٤جی و چارەسەرکەری سناپ دراگۆن، چارەسەرکەری کایرین٩٠٠٠ی تێدایە.

مۆبایلەکە بە سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس ٢.٠ کار دەکات، بە تەکنیکی بارگاویکردنی خێرا پاڵپشتی دەکرێت، توانای بارگاوی کردنەکەی ٦٦ واتە، کامێرایەکی یەک ئینجی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا