لەبارەی نەمانی ئۆكسجینەوە دڵنیایی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

داواکاری لەسەر ئۆکسجینی دەستکرد بۆ توشبوانی کۆرۆنا لە بەرز بوونەوەدایە و خاوەنی یەكێك لە كارگەكانی بەرهەمهێنانی گازە تەندروستی و پیشەسازییەکان دڵنیایی لە دابینكردنی ئۆكسجینی پێویست بۆ كوردستان دەدات لە ئەگەری بەردەوامبوونی بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا.

لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دووچاری كەمی ئۆكسجین بوونەوە.

حاجی عەلی سێوکانی خاوەن پشكێک لەکۆمپانیای گۆلڤ کرایۆ بۆ بەرهەمهێنانی گازە تەندروستی و پیشەسازییەکان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەمساڵدا ئۆكسجینی زیاتر بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا دابیندەكەین، لە تواناماندایە بۆ چەند ساڵی داهاتووش ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا دابین بكەین.

ئەو خاوەن كارگەیە وتیشی: ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە كارگەكەماندا زۆر باشە و رۆژانە 55 تۆن ئۆكسجین و نایترۆجین بەرهەمدەهێنێت، هاوكات دەتوانین لە ڕێگەی كویوت و ئێران و توركیاشەوە ئۆكسجین دابینبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا