سلێمانی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی لێدانی “بیری ئیرتیوازی” له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەنیازن لە رێی یاداشتێكەوە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران بكەن، بۆئەوەی دەسەڵاتی لێدانی بیری “ئیرتیوازی” بداتەوە بە پارێزگاری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان وەكو بەشێك لە لامەركەزیەت.

رەسوڵ عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”لەماوەی رابردوودا هەر سێ‌ لیژنەی كشتوكاڵ و یاسا و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی كشتوكاڵ راسپێردرا بەدواداچوون بكات بۆ چۆنیەتی مۆڵەت پێدانی بیری ئیرتیوازی”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ وتی:”بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و پارێزگاری سلێمانی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی پەیوەست بەو بابەتەمان كردوە بۆ ئەوەی یاداشتێك ئامادە بكەین و ئاراستەی حكومەتی هەرێمی بكەین بەمەبەستی پێدانی دەسەڵاتی لێدانی بیر بە ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگاری سلێمانی”.

روونیشیكردەوە، ئه‌وان بە هەستیارییەوە لەو بابەتە دەڕوانن، چونكە سامانی ئاوی ژێر زەوی سامانێكی نەتەوەییە خەڵكێك هەیە لە خۆیەوە بیر لێ‌ دەدات یان لە چەند دۆنمێك زەوی لە یەكتر نزیك چەند بیرێك لێدراوە، ئەوەش لە ئایندەدا كاریگەری خراپی دەبێت بۆ ئاوی ژێر زەوی.

ماوەی دوو ساڵە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەسەڵاتی مۆڵەت پێدانی لێدانی بیری ئیرتیوازی و مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە و نوێكردنەوەی مۆڵەتی بەنزینخانەی لە پارێزگاكان وەرگرتووە، ئەمەش كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا