سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری میسر کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە13ی حوزەیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبوونەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆشکی فیدڕاڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری عەرەبی میسر کۆبوونەوە و جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد و جەختیان لە بەردەوامبوونی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی پێگەیشتنی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە جۆراوجۆرەکان و بەدیهێنانی یەکگرتن لەچەند بوارێکدا کردەوە، بەشێوەیەک کە ڕۆڵی لە گەشەپێدانی هەردوو وڵات و بەرژەوەندی هاوبەشی گەلەکانیان هەبێت.

هاوکات، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ قاهیرە کرد و جەختی لە پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا کردەوە و پێزانینی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵ و پاڵپشتییەکانی عێراق بۆ سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوامی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا