فەڕەنسا وەک یەکەم وڵات مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستووردا چەسپاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەڕەنسا وەک یەکەم وڵات لە جیهاندا مافی لەباربردنی منداڵی لە دەستووری وڵاتەکەیدا جێگیرکرد.

ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا، لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڤێرسایی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی دەستووری ساڵی 1958ـی کۆماری پێنجەمینی فەڕەنسا کۆبوونەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا، مافی لەباربردنی منداڵ وەک ‘ئازادییەکی گەرەنتیکراو’ لە دەستووری فەرەنسادا بچەسپێندرێت.

ئەنجوومەنی نیشتیمانیی فەرەنسا کە پێشیدەوترێت پەرلەمانی فەرەنسا، پێکدێت لە 925 ئەندام پەرلەمان و سیانتۆر و لەو ژمارەیەش 780 کەسیان دەنگیان بەو چەسپاندنی مافی لەباربردنی منداڵ لە دەستووری فەرەنسادا داو و 72 دەنگی نەخێر و 73 ئەندامیش بێلایەن بوون.

سەرۆکی فەرەنسا بڕیارەکەی بە “شانازیی فەرەنسا” ناوبرد و رایگەیاند، کە ئەوە پەیامێکی گرنگ دەنێرێت بۆ هەموو جیهان کە “خانمان ئازادن چی لە جەستەی خۆیان دەکەن، ئەوە جەستەی خۆتانە”.

رێکخراوەکانی دژ بەو پرسە لەبارەی بڕیارەکەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕی و لەدژی وەستانەوە و راستڕەوەکانی پەرلەمانی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بابەتەکەی بۆ ”مەرامی سیاسیی خۆی” بەکارهێناوە.

لەباربردنی منداڵ لەلایەن خانمانەوە لە فەرەنسا لە ساڵی 1975ەوە بە یاسا کراوە و کارێکی نایاسایی نییە، بەڵام بەگوێرەی چەند راپرسییەک کۆمەڵگای فەرەنسی داوای هەموارکردنەوەی یاساکەیان دەکرد کە لەرێگەی دەستوورەوە ئەو مافە بچەسپێندرێت بۆ لەباربردنی منداڵان لەوکاتە لە سکی دایکیاندان.

هەرچەندە زۆرینەی وڵاتانی جیهان لەژێر چاودێری ووردی پزیشکی و بە تێپەڕاندنی چەند رێکارێکی یاسایی و ئەخلاقی لەلایەن دایکەکەوە، رێگە بە لەباربردنی منداڵ دەدەن، بەڵام فەرەنسا بوو بە یەکەمین وڵات لە جیهاندا کە ئەو مافە لە دەستووری وڵاتدا جێگابکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا