کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو، جگە لە ناوچەکانی باکوری هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبنەوە.

سبەی چوارشەممە 12ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 45 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 37 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا