سەرۆک کۆمار: پشتیوانی هیچ لایەنێك لەدژی لایەنێكی دیكە ناكەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی پێكهاتەی مەسیحییەكان و ئاینەكانی دیكە كۆبوووە و رایگەیاند، پشتیوانی هیچ لایەنێك لەدژی لایەنێكی دیكە ناكات.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ پێكهاتە و ئاینەكان لە عێراق دەربڕی لەپێناو پێكەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی، جەختیشی كردەوە لەوەی سەرۆكایەتی كۆمار راوێژكارێك بۆ بەدوادچوون بۆ كاروباری پێكهاتە و ئاینەكان دیاری دەكات.

سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەشی بەوەكرد، پشتیوانی هیچ لایەنێك لەدژی لایەنێكی دیكە ناكات.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لە كشانەوەی مەرسومی سەرۆكایەتی ژمارە 147ی ساڵی 2013 كرا و ئەنجومەنی پێكهاتەی مەسیحی و ئاینەكانی دیكەش جەختیانكردەوە سەرۆكایەتی كۆمار داكۆكیكاری سەرەكییانە و لەگەڵ یەكگرتوویی گەلی عێراقن بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە، لەگەڵ هەموو رێكارێكیشن كە لەگەڵ دەستور و یاسا بگونجێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا