لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان كە ژمارەیان زیاتر لە هەزارو پێنج سەد دەرچووە، لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوایانكرد، دابمەزرێن، یاخود بكرێنە وانەبێژ.

ئەو دەرچووانە باس لەوەدەكەن، ماوەیەكی زۆرە لە دامەزراوە حكومییەكاندا كار دەكەن، بۆیە مافی خۆیانە بكرێنە كارمەندی هەمیشەیی یاخود وەك وانەبێژ دەوام بكەن.

هەروەك ئاماژەیان بەوە دەكرد، چەندینجار داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووەن بەڵام بەدەم داواكارییەكانیانەوە نەچوون.

بەوتەی بەرپرسانی حكومی، ماوەی چەند ساڵێكە قەیرانی دارایی رێگرە لە دامەزراندنی زۆربەی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم و بەغدا ئەوەش بووەتە هۆكاری سەرهەڵدانی چەندین خۆپیشاندان، بەڵام زۆركات بەبێ پێدانی هیچ بەڵێنێك خۆپیشاندانەكان كۆتاییان هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا