پۆڵەتیک پرێس
لەشاری دهۆک، هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە، مامۆستایەک و ڕۆژنامەنوسێکیان دەستگیرکرد.
هەریەکە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی، لە لایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکران و ڕەوانەی چاکسازی زڕکایان کردوون .
دەستگیرکردنی هەریەکە لە بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشکی، لە کاتێکدایە کە رۆژی ٣شەممە، هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتابووە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری و کوڕێکیان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک دەستگیرکرد و دەستی کوڕێکیشیان شکاندبوو.
هەمان ئەو هێزە ئەمنیە لاپتوپ و کامێرا و چەند کەلوپەلێکی تایبەتییان لە ماڵی مامؤستا بەدەل لەگەل خۆیان بردووە کە لەو کاتەدا خۆی لەماڵەوە نەبووە.
مامۆستا بەدەل بەرواری بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆپیشاندان و روژنامەنوس، ئومێد بەرۆشکیش،بە مەبەستی پشتگیریی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بەدەمەوەچوونی داواکەی بەدەل بەرواری، لە لایەن هێزەکانی بنکەی پولیسی نەورۆزەوە دەستگیرکراون.