یەكەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی نوێ چاپكرا درا بەهاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ تابلۆی نوێی ئۆتۆمبیل چاپكرا، كە تەنیا بۆ ژمارە كاتییەكانە، ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوانەی خوازیارن تابلۆ كۆنەكە بگۆڕن، تابلۆ نوێیەكە رەنگە دوای جەژن بەردەست بێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر وتی: بەستنی تابڵۆی نوێی‌ ئۆتۆمبێل دەستیپێكردووە، كە سەرەتا تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بەردەستە، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارە كاتین و لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن، تابلۆی نوێیان بۆ دەبەسترێت، كە نێودەوڵەتیشە و دەتوانن گەشتی دەرەوەی پێبكرێت‌.

وتیشی: لە تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل، هەر پارێزگایەك كۆدێكی تایبەت بەخۆی هەیە، كە پارێزگای هەولێر كۆدی (22)ی پێدراوە، پارێزگای سلێمانی كۆدی (21) و پارێزگای دهۆكیش كۆدی (24)ی پێدراوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر روونیكردەوە، لەمەودوا پێدانی ژمارەی ئۆتۆمبیل وەكو پێشتر بەردەوام دەبێت، بەڵام بە زیادكردنی كۆدی پارێزگاكەی خۆت، لەگەڵ پیتێك لە زمانی ئینگلیزی.

روونیشكردەوە، ژمارەكانی پێشتر لە یەك ژمارەیی تا پێنج ژمارەیی وەكو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام شەش ژمارەیی، ژمارەیەكی لێ كەمدەكرێتەوە، واتا دووەم ژمارە لە دەست چەپ دەسڕێتەوە و ژمارەكانی دیكە وەك خۆی دەمێنێتەوە، لەگەڵ زیادكردنی پیتێك و كۆدی پارێزگاكە.

فازڵ حاجی ئاشكرای كرد، ئێستا ئەو تابلۆ نوێیە تەنیا بە ژمارە كاتییەكان دەدرێت، خاوەن تابلۆ كۆنەكانیش دەتوانن ئەو تابلۆ نوێیە وەربگرن، بەڵام ئێستا تەنیا 10 هەزار پلێت بەردەستە، رەنگەی گۆڕینی تابلۆی كۆن دوای جەژن دەستپێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا