ئاسایشی دهۆك هەڵدەكوتنە سەر ماڵی چالاكوانێكی شارەكە

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی رەڤەند گوهەرزی چالاكوان لەشاری دهۆك، ئاسایشی دهۆك “هەڵیان كوتاوەتە” سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواریی، كە یەكێكە بوو لەو مامۆستایانەی لەماوەی رابردوو خۆپیشاندانی دژی نەبوونی موچە ئەنجامدا.

هەر بەقسەی ئەو چالاكوانە، لەكاتی چوونی هێزەكەی ئاسایش مامۆستا بەدەل بەرواری لەماڵەوە نەبووە، ئەوانیش ئەشكەنجەی كوڕێكیان داوەو كوڕێكی دیكەشیان دەستگیركردووەو لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

چەند ڕۆژێكە، مامۆستا بەدەل بەرواریی چالاكوانی شاری دهۆك، بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكات‌و رەڤەند گوهەرزی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، كە هۆكاری هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی پەیوەندی بەو بانگەوازەوە هەیە.

چالاكوانەكە باسی لەوەشی كرد، لەكاتی چوونی هێزەكەی ئاسایش بۆ سەر ماڵیان خانەوادەكەی وتوویانە لەماڵ نییە، بەڵام بەزۆر چوونەتە ژوورەوەو بەهۆیەوە ئاڵۆزی لەنێوان كوڕەكانی بەدەل بەرواریی و هێزەكەی ئاسایشی دهۆك دروست بووەو ئاسایشەكانیش ئەشكەنجەی كوڕێكی بەدەل بەروارییان داوەو قۆڵێكی بە سەختی بریندار بووە، هەروەها كوڕە گەورەكەشی دەستگیركراوەو لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

رەڤەند گوهەرزی لەلێدوانەكەی بۆ “پۆڵەتیك پرێس”، تا ئێستا مامۆستا بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرنەكراوە، چونكە لەماڵی خۆی نییە، بەڵام هێزێكی ئاسایش دەوروبەری ماڵی مامۆستا بەدەلیان چۆڵ نەكردووەو ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ گەرانەوەیدا دەستگیربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا