پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان دەستیان لەئەگەری بەردەوامی كێشەی كەمئاوی و كارەبا داوای كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان بەو پرسە دەكەن.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “هەركێشە و گرفتێك كەدێتە پێشەوە بەپێی گرنگی پرسەكە وەك پەرلەمانتاران بەفەرمی داوای كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمانی بدەكەین”.
وتیشی “ئێستا كە پرسی كێشەی كەمئاوی و كارەبا لە بەشێكی زۆری شار و شارۆچكەكانی هەرێم بونی هەیە، لەئەگەری بەردەوامی ئەو گرفتانە بەفەرمی دوای كۆبونەوەیەكی تایەبتی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی بانگهێشتی بەرپرسان بكرێت بۆ پێدانی رونكردنەوەی پێویست لەسەری”.
ئەمەلەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا كێشەی كارەبا لەچەند شوێنێك سەریهەڵداوە و ئەوەش نیگەرانی هاولاتیانی لێكەوتەوە، هاوكات بەهۆی بارینی كەمی باران لەمساڵدا مەترسی وشكەساڵی لەچەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە و بەرپرسانی ئیداری شارەكانیش جەختدەكەنەوە كێشەی كەمئاوی چارەسەرنابێت.