پەیوەندی نێوان ڤایتامین دی و کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو توێژینەوانەیی لەم دواییانەدا ئەنجام دراون، ئەو کەسانەی کە ڕێژەی ڤایتامین دی لە جەستەیاندا کەم بۆتەوە، زیاتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڤایتامین دی یان کەمە، بە ڕێژەی لە ٪٧ ئەگەری زیاتریان هەیە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

لێکۆڵەرەواکانیش ڕوونی دەکەنەوە، بەهۆی ئەوەی ئەفریقیەکان رێژەی ئەو ڤایتامینە لە جەستەیاندا کەمە ئەگەری توشبوونیان ٢بۆ ٦ جار زیاترە.

بەڵام لێرەدا مەبەستەکە ئەوە نیە کە ڤایتامین لە کۆرۆنا دەتپارێزێت، بەڵکو بەرگریەکی باشترت لێ دەکات بۆ ئەوەی توشی ڤایرۆسەکە نەبیت، بە تایبەتی یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری کەسانی بەتەمەن دەدات.

ڤایتامین دی سودێی جیاوازتری هەیە لەو ڤایتامینانەیتر کە لە خۆرەوە دەستمان دەکەوێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤایتامین دی لە لەشیان دا ڕێژەیەکی باش بووە کەمتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا