گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەشنگال دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
هێزەكانی حەشدی شەعبی گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە قەزای شنگال دۆزییەوە.

حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەك رایانگەیاند، رۆژی شەممە هێزەكانیان پاشماوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، كە تایبەت بووە بەكوژراوانی ئێزیدی.

حەشدی شەعبی راشیگەیاند، تائێستا تەرمی یەك كەس لەگۆڕەكەدا دەرهێنراوەو چاوەڕوانیش دەكرێت تیمی پشكینینی تایبەت بێت‌و سەرجەم تەرمەكانی دەربهێنرێت.

تائێستا یەكلانەبووەتە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە چەند كەسی تێدایەو چاوەڕوانیش دەكرێت دوای دەرهێنانی تەرمەكان، دەست بەلێكۆڵینەوە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا