هەڵوێستی سەرۆکی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێم لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە هەشتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە ئەنجام بدەین کە هەموو لایەک لێی رازیبن”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پانێڵی یەکەمین رۆژی کردنەوەی هەشتەمین دیداری سلێمانی کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.

لە وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێم جەختی لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ووتی “قسەی ناودڵی هاونیشتیمانییان ئەوەیە کە لایەنەکان یەکڕیز بن”.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە گرنگیی یەکڕیزیی لایەنەکانی ناوخۆی عێراق کرد و جەختی کردەوە کە بۆ درووستکردنی عێراقێکی بەهێز، پێویستە لایەنەکان یەکگرتووبن و روخاندنی رژێمی پێشووی عێراقی بەنموونە هێنایەوە و رایگەیاند، “کوردستان ببووە ماڵێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنەکان و لەئەنجامی یەکدەنگی ئەو لایەنانە تواندرا رژێمی بەعس بڕوخێندرێت و عێراقێکی نوێ دابمەزرێت”.

لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، سەرۆکی هەرێم باسی لەوەکرد کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سەخت و هەستاردا تێپدەپەڕێت، هەروەها رایگەیاند کە دەبێت وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ چارەسەرێکی ریشەیی و ئاشتیانەی نێوان هەردوولا، دەوڵەتێک بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین درووست بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا