پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی لوبنان پابەند نەبوو بەو ڕێکەوتنەوە لەگەڵ سعودیە ئەنجامی دابوو، سعودیە بڕیاریدا باڵێۆزەکەی لە وڵاتەکەی دەربکات.
سعودیە ماوەی 48کاتژمێری دیاریکردووە بۆ مانەوەی باڵێۆزی لوبنان لە وڵاتەکەی، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانانەی جۆرج قەرەداغی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، لە بەرنامەیەکدا کە وەک هێرشێک وابوو بۆ سەر وڵاتانی سعودیەو ئیمارات، ئەمەش بووە هۆی توڕە کردنی سعودیەو بڕیاری دەرکردنی دا.
هاوکات بەحرەین دوای بڕیارەکەی سعودیە، ماوەی 2ڕۆژی دانا بۆ باڵێۆزی لوبنان لە وڵاتەکەی و لە لایەن بەحرەینیشەوە دەردەکرێت.