خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ سەردان کردنی دێزنی

پۆڵەتیک پرێس

لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵەی کارتۆنی ئەمریکی واڵت دێزنی، پێگەیەکی ئەلیکترۆنیان دامەزراند بە خزمەتگوزاریەکی نوێ، بە ناوی ماجیک مۆبایل، کە یارمەتیت دەدات بۆ سەردان کردنی دێزنی ۆڵد،ی کارتۆنی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە.

خزمەتگوزاری ماجیک مۆبایل دێزنی، ڕێگایەکە بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەیەوە بلیت بەدەست بهێنن بۆ چوونە ژوورەوە، لە ڕێگەی ئایفۆن یاخود کاتژمێری ئەپڵ، ئامانجیش لەم خزمەتگوزاریە کەمکردنەوەی سەردانیکەران و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانە.

پێشبینی دەکرێت خزمەتگوزاریەکە ئەمساڵ بەردەست بێت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە کەی لەسەر سیستمی ئەندرۆید بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا