نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 70 دۆلارو 73 سەنت 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكاش بەرز بوویەوەو یەك بەرمیل نەوت بە 67 دۆلارو 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەوەش بەراورد بەدووی رۆژی رابردو هەر بەرمیلێك نەوتی خاو سەرو یەك دۆلار بەرزبوەتەوە.

ئەو نرخەی ئێستای نەوت بە بەرزترین ئاستی نرخی دادەنرێت لە ماوەی 14 مانگی رابردودا كە بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە بەهاكەی لە دەستدابوو.

لەئێستاشدا بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك بۆ بەردەوامی بڕیاری جێگیركردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە كاریگەری هەبووە لەسەر بەرز بونەوەو مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا