ڕایزەر.. چاویلکەی زیرەک بە نرخی خەیاڵی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس
ڕایزەر چاویلەکی زیرەک لەگەڵ بڵندگۆ بچوک دروست دەکات

کۆمپانیای رایزەر، لە کۆتایدا چاویلکەی زیرەکی “Anzu”ی لەگەڵ بڵنگۆی بچوک دروست کرد، کە ڕووناکی شین دەپاڵێوێت بۆ کەم کردنەوەی ماندووبوون و وەستانی چاو بەرامبەر کۆمپیوتەر و شاشەکانیتر.

تێچووی چاویلکەکە ١٩٩.٩٩دۆلارە، هەروەها لە شێوەی چوارگۆشەو بازنەدا بە کێشێکی کەم دروست دەکرێت.

چاویلەکەکان بە لەمس کۆنترۆڵ دەکرێن بۆ وەرگرتنی پەیوەندی و بەرزکردنەوەو کەم کردنەوەی دەنگ هەروەها باتریەکەی بۆ ماوەی پێنج سەعات بەرگە دەگرێت، دواتر بارگاوی دەکرێتەوە، تایبەتمەندی IPX4ی دژە ئاو ئارەقی تیادا بەکارهاتووە.

چاویلکەکە لە ئەمریکا لە رێگەی ماڵپەری ڕایزەروە دەفرۆشریت، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەکراوە کەی لە وڵاتانیتر بەردەست دەبێت.

صورة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا