نوبیا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەنێوان ئەو مۆبایلانەی چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری لە بازاڕە جیهانیەکاندا هەبێت مۆبایلی نوبیا زێت40 پڕۆیە، کە تایبەتمەندی پێشکەوتوو و نرخێکی ڕکابەری هەیە.

مۆبایلی نوبیا زێت40 پڕۆ پێکهاتەکەی لە کانزا و شوشە دروستکراوە، دووریەکەی(161.8/73/8.5) ملیمە، کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 395 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8350 سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(8+64+64+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا