پارێزگاری سلێمانی: داوامانكردووە كەرەنتینە دەست پێنەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كردووە، لەگەڵ رێكارەكانی خۆپارێزی كەرەنتینە دەست پێنەكاتەوەو گرفتی ئابوری و بژێوی بۆ خەڵك دروست نەبێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، “پێشنیازی ئێمە بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كە ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە ئەوەیە خەڵك كەرەنتینە نەكرێتەوە و پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و سێكتەرە گشتییەكان دانەخرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە چاودێری لەسەر جێبەجێكردنی رێكارە خۆپارێزییەكان توندتر بكرێن.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەكرد، لەو بەشە ڤاكسینەی دەگاتە هەرێمی كوردستان 1100 هەزار و سەد ژەمە ڤاكسینی کۆرۆنا بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە لە قۆناغی یەكەمدا دەدرێت بە كارمەندانی تەندورستی و دوای ئەوان لەسەر پێشنیازی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆن بۆ ئەو مامۆستایانە دەبێت كە تەمەنیان لەسەروو 55 ساڵەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا