پۆڵەتیک پرێس
ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کرد کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی، دەستیکردووە بە دروست کردنی ئایفۆنێکی نوێ، کە بڕیار وایە ناوی بنێن ئایفۆن ١٣.
بەپێی وتەی شارەزای بواری تەکنەلۆجیا مینگ تیچو کو، سێ جۆر ئایفۆن ١٣ دروست دەکرێت کە بریتین لە ئایفۆن ١٣ ئایفۆن ١٣ مینی، ئایفۆن ١٣ پرۆماکس.
کەی ئەپڵ ئایفۆن ١٣ دەخاتە بازاڕەوە؟
هەرچەندە تا ئێستا ڕێکەوتێکێکی تەواو دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی ئایفۆن ١٣ بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بە پێی بڵاو کراوەکان پێشبینی دەکرێت لە مانگی ٩ی ئەمساڵ دا بخرێتە بازاڕەوە.