مۆبایلە چەماوەكەی سامسۆنگ دەخرێتە بازاڕەوە

پۆلەتیك پرێس
چاوەڕوانی بەكارهێنەرانی بەرهەمەكانی سامسۆنگ كۆتایی هات، كۆمپانیاكە لە ڕاگەیاندنێكی فەڕمیدا، شێوەو دیزاینی نوێترین مۆبایلی Galaxy Z Fold 2 ی چەماوەی بڵاوكردەوە.
بەرهەمە نوێكەی سامسۆنگ توانای خۆڕاگری بەرامبەر تەڕبوون و شێ و شكان هەیە، خاوەنی ڕونمایەكی چەماوەییە بە قەبارەی 7.6 ئینج وردیی پیشاندانی (2213×1689) پێكسڵ.
هەروەها، ڕونمایەكی دەرەكی هەیە بە قەبارەی 6.2 ئینج، كە بە ڕێژەیەكی زۆر لە قەبارەی ڕونمای دەرەكی مۆبایلی یپێشووی Galaxy Z Fold 2 گەورەترە و بۆ تەماشای نامە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بەكاردەهێنرێت.
مۆبایلەكە كار بە چارەسەركەری Qualcomm Snapdragon +865 ی نەوەی هەشتەم دەكات، ڕامی مۆبایلەكەش 12 گێگابایتە و توانای بارگاوی كردنەوەی خێرای بە 25 وات هەیە.
مۆبایلە نوێیەكە سێ كامێرای سەرەكی بەتوانای (12+12+12) مێگاپێسڵ هەیە و كامێرای پێشەوەی 10 مێگاپێكسڵە و شێوەی چاڵ لەناو ڕونما بۆ كامێرای پێشەوە تەرخانكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا