سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەکانەوە

ئەم بابەتە 67 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ بەم زووانە نوێترین مۆبایلی خۆی بە چەندین تایبەتمەندێتی پەرەسەندووەوە دەخاتە بازاڕەکانی کۆریای باشور.

کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، ١٦ی ئەم مانگە نوێترین مۆبایلی خۆی بە نرخی ٧٧٠ دۆلار دەخاتە بازاڕە ناوخۆییەکانی کۆریای باشور.

هاوکات، وا پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە نوێیە کڕیارێکی زۆری هەبێت بەو تایبەتمەندێتییە پەرەسەندووانەی کە هەیەتی لەگەڵ نرخەکەی کە هاونرخە لەگەڵ مۆبایلی گالاکسی ئێس کە لەمساڵدا بەرهەمهێنرا.

ئەم مۆبایلە “Galaxy S20 FE” بە کامێرایەکی سێ هاوێنەیی بە وردی (١٢+١٢+٨) مێگاپێکسڵ جیادەکرێتەوە، هاوکات وردی کامێرای پێشەوەی ٣٢ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندێتی ناسینەوەی روخساری هەیە و پاترییەکەی چوار هەزار و ٥٠٠ میلیئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک