ئێڵ جی دەگەڕێتەوە و رکابەری سامسۆنگ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێڵ جی خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی Q52 کە بڕیارە ببێتە باشترین مۆبایلەکانی لەڕووی تەکنیکییەوە و هاوکات ببێتە رکابەری دیاری مۆبایلە نوێکانی سامسۆنگ.

بەپێی زانیارییەکان، مۆبایلی Q52ی چاوەڕوانکراو لە توانایدا دەبێت بەرهەڵستی ئاو و خۆڵ بکات و بەپێی پێوانەکانی МIL-STD-810ی سەربازی بنیادنراوە.

ئەوەش هاتووە، دوورییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیەی ئێڵ جی (165 × 76.7 × 8.4) ملیمەتر دەبێت و کێشەکەشی ١٨٨ گرامە.

کۆمپانیاکە باسی لەوەش کردووە، ئەم مۆبایلە نوێیە خاوەنی شاشەیەکی ٦،٥٩ ئینجییە و پاڵپشتی تەکنیکی HD+ دەکات و لەسەر سیستمی ئەندرۆید ١٠ کاردەکات.

پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە بە چەند جۆرێک بڵاوبکرێتەوە و نرخەکانیان لەنێوان ٢٥٩ بۆ ٣٥٠ دۆلاردا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا