سۆنی بەمۆبایلە نوێكەی ڕكابەری سامسۆنگ دەكات

Featured Video Play Icon

پۆڵەتیك پرێس

چەند وێنەیەكی مۆبایلە نوێكەی سۆنی لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە كە لەروكارو دیزایندا وا دەردەكەوێت یەكێك لەبەرهەمە ناوازەكانی كۆمپانیاكە بێت و بەپێی وتەی هەندێك لەبەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان مۆبایلەكەی سۆنی ركابەرێكی سەرسەختی بەرهەمەكانی سامسۆنگە.

 

بەر لەوادەی دیاریكراو بۆ راگەیاندنی، چەند وێنەیەكی مۆبایلە نوێكەی سۆنی كە هەڵگری ناوی(Xperia 5 II)ە، لەتۆرەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە و بووەتە جێی سەرنجی خوازیارانی ئەو بوارە، دزەكردنی ئەم وێنانەی سۆنی وای لە كۆمپانیاكە كرد روونكردنەوە بدات و هەندێك زانیاری سەرەتایی لەبارەی بەرهەمە نوێكەی بدات.

 

سۆنی (Xperia 5 II) بەڕووكارێكی شوشەیی بەهێز كە دژە زەبر و ڕووشانە دیزاین كراوە و لەخۆگری شاشەیەكی تایبەتمەندە بە سیستمی(OLED)، بە قەبارەی ٦.١ ئینج كە توانای بینینی دیمەنەكان لە شاشەكەیدا دەگەیەنێتە ئاستی(+FHD).

لەلایەكی ترەوە و بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیای سۆنی، ئەم بەرهەمە یەكانگیر دەبێت لەگەڵ كاركردن بە سیستمی نەوەی پینجەم 5G.

سۆنی نوێ، لەسەر سیستمی پەرەپێدراوی ANDROID 10 بەرنامەكانی چەسپاوەو یادگەیەكی تایبەتی بە قەبارەی 8 گێگابایت بۆ دانراوە و لە خۆگری سێ كامێرایە بەپاكبینی (5+,12+,16) مێگا پێكسڵ، هەروەها كامێرای ڕووكاری پیشەوەی كەتایبەتەمەندی ناسینەوەی كەسی بەكارهێنەری تێدا جێگیرە توانای پاكبینی 16مێگاپیكسڵی تێدا جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا