مۆبایلێکی پێشکەوتووی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

تی سی ئێڵ نوێترین مۆبایلی ڕاگەیاند کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی لەخۆگرتووە و پێنووسی زیرەکی لەگەڵدایە وایلێدەکات ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە نوێیەکانی ئەندرۆید بێت.

تی سی ئێڵ ستایلس دووریەکەی(169.6/76.5/9) ملیمە، کێشەکەی 213 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا