نرخی ئایفۆن12 راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە نوێترین بڵاوکراوەدا نرخی ئایفۆن12 ئاشکرا کرا و وا بڕیارە نرخەکەی بەنزیکەی 150 دۆلار بەرزببێتەوە بە بەراورد بەو نرخەی پێشبینی کراوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەپێی نوێترین پێشبینییەکان، نرخی ئایفۆن12 لە 749 دۆلارەوە دەستپێدەکات، لەکاتێکدا ئایفۆن 12ی پڵەس بۆ هەزار و 99 دۆلار بەرزدەبێتەوە و ئایفۆن 12ی پرۆماکسیش بۆ هەزار و 199 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئایفۆن 12ی چاوەڕوانکراو قەبارەی شاشەکەی 5.4ئینج دەبێت، قەبارەی شاشەی ئایفۆن 12ی پڵەسیش 6.1 ئینج دەبێت و ئەگەریش هەیە گۆڕانکاری بەسەر دیزاینەکەیاندا بهێنرێت.

ئەو بەرزبوونەوەیەش لە نرخی ئایفۆن 12دا لەدوای ئەوە دێت، کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا شاشەی مۆبایلە نوێکەی لە “LCD” بۆ “OLED” بگۆڕێت ئەوەش بەو واتەیە دێت کە تێچوونێکی زیاتری پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا