پۆڵەتیک پرێس
توێژەرانی کۆمپانیای Bestی ئەمنی هۆشدارییان لەبارەی بەرنامەیەکی مۆبایلی زیرەکەوە دا کە لە توانایدایە سیخوڕی بەسەر تەلەفۆن و نامەی کەسیی بەکارهێنەرەوە بکات.
بەپێی راپۆرتی میدیا جیهانییەکان، کۆمپانیای Best هۆشداری داوە لەبارەی بەرنامەی android/ SpyC23.A کە لەسەر سیستمی ئەندرۆید کار دەکات و هەڵدەستێت بە سیخوڕی کردن بەسەر نامە و تەلەفۆنەکانی کەسی بەکاربەرەوە.
لەوبارەیەوە لۆکاس ستیفانکۆ توێژەر لە کۆمپانیای Best دەڵێت: پێویستە بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئەندرۆید چەند بەرنامەیەک بسڕنەوە کە لەڕێی ناوی ئاپە بەناوبانگەکانی وەک Telegram، AndroidUpdate و Threema دەبنە هۆی سیخوڕیکردن بەسەر نامە و تەلەفۆنەکانیانەوە.
هاوکات، توێژەران ئەوەیان ئاشکرا کردووە، بەرنامەی android/ SpyC23.A لەتوانایدایە وێنە بگرێت و دەنگ تۆمار بکات و زانیاری و داتای کەسیی بسڕێتەوە.