خوان لاپۆرتا بەربژێری سەرۆكایەتی یانەی باڕسەلۆنا لە نوێترین لێدواندا ڕایگەیاند پێویستە خەندە بۆ مێسی بگێڕینەوە گەر وامانكرد ئەوە ھەنگاوی دواتر ئاسان دەبێت ، بەدڵنیاییەوە تیپێك دروست دەكەین ببێتە جێگەی شانازی ھەمووان و ژمارەیەكی قورس بین .
دەمەوێت ڕای كۆمان وەربگرم بزانم پشت بە مێسی دەبەستێت لە داھاتوودا یان نا ، من دڵنیام گەر نازناوەكانی خول و جام و یانەپاڵەوانەكان بەدەست بھێنین مێسی دەمێنێتەوە لێرە ، گەر بوومە سەرۆك بە دڵنییاییەوە ئەو یاریزانانەی كوڕ یانەكەن پۆستیان پێ دەدەم