كۆمان پیكێ‌ دەكاتە كاپتن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی ماڵە شێواوەكەی بەرشەلۆنە بۆ ئەو مەبەستەش پلە بەندییەكانی هەڵگرتنی پەڕۆی كاپتن لە یانەكە دادەڕێژێتەوە لە كاتێكدا ئەگەر هات و لیۆ بەرشەلۆنەی جێهێشت.

بە پێی ئەوەی پێگەی ڕەسمی یانەكە بڵاوی كردۆتەوە كومان بڕیاری داوە ئەگەر هات و میسی مایەوە ئەوا شارەی كاپتنی هەر بەو دەبێت پاش ئەو جاران بۆسكێس بوو ئینجا پیكێ‌ ئینجا سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ لە ئێستادا ئەگەر میسی نەما پیكێ‌ كاپتنی یەكەمی یانەكە دەبێت پاش ئەو تیرشتیگن بەو پێیە ی كومان پێی وایە ئەو گۆڵچییە لە ژووری خۆگۆڕیندا ڕێزێكی زۆری لێ‌ دەگیرێت و كاریگەری خۆی هەیە پاش ئەویش ئەگەر ئامادە نەبوو ئەوا بۆسكێس ئەگەر یاری كرد ئەگەر ئەویش ئامادە نەبوو ئەوا سێرجی ڕۆبێرتۆ دەبێتە كاپتنی یانەكە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا