پۆله‌تیك سپۆرت
هه‌ندێكجار گرێبه‌ستی یاریكه‌ران شتی نامۆی تێدایه و ناچار یانه‌كانیان به‌و مه‌رجانه رازین و نایانه‌وێت به‌وهۆیه‌وه دڵی یاریكه‌ره‌كه له‌خۆیان بره‌نجێنن.
بۆ نموونه:
نەیمار داسیلڤای به‌رازیلی سێ هاوڕێی نزیكی هەیە بە ناوەکانی (کارلۆس ئێنریکی، سیبۆلا، جۆتا) کە بچێتە هەر شوێنێک دەبێت لێوەی نزیکبن و هه‌میشه ته‌واوی خه‌رجییه‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. نیمار ئەوکاتەی گرێبەستی لەگەڵ به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامده‌دا. یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەبوو کاتێک ئەو هاوڕێیانەی بچنە كه‌ته‌لۆنیا بۆلای نەیمار پێویستە یانەکە خەرجییەکانیان لەئەستۆ بگرێت، دواتریش كه رووی كرده‌وه پاریس هه‌مان به‌ندی خسته نێو بۆنده‌كه‌یه‌وه.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ده‌نوسێت:
هاورێكانی نیمار نزیكی خۆی لە کۆشکێکی گەورە و جوان و پێشکەوتووی پاریسن، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه (13) هەزار یۆرۆیان پێده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا هاورێكانی نەیمار یارمەتی دەدەن بۆ وێنه:
سیبۆلا گرتە ڤیدیۆیەکانی نەیمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمانسیۆش هه‌میشه وه‌ك راوێژکاری نەیمار قسه ده‌كات و ئێنریکیش بایەخ بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی نیمار ده‌دات و به‌ته‌وای ده‌یانه‌وێت كار ئاسانی بۆ بكه‌ن.
هه‌وراز كاوه