لۆوف یاریزانێكی نوێ‌ بانگهێشت دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یواكیم لۆوفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە هۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانییەوە بانگهێشتنامەی ئاراستەی یاریزانێكی نوێ‌ كرد تا پەیوەندی بە كەمپی مەشقەكانی مانشافتەوە بكات.

پاش ئەوەی جۆشوا كیمیچ لە كلاسیكۆی ئەڵمانیادا بەرامبەر بە دۆرتمۆند تووشی پێكان هات و بۆ ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگ دوور دەكەوێتەوە هەروەك تیلۆ كیرەری یاریزانی پاریس سان جێرمان و مارسێل هالسیسَگیش بە هەمان شێوە تووشی پێكان بوون هەر بۆیە لۆوف داوای ئاراستەی ڕیدڵ باكۆی یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی لاوانی ئەڵمانیا كرد بە مەبەستی پەیوەندی كردن بە كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانەوە.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵەكەی یانەی ماینز 05 لە پێشوودا لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوان و لاوانیش یاری كردووە یارییەكەی شەوی چوارشەممەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كۆماری چیك یەكەم یاری ئەو یاریزانە دەبێت لە ڕیزی دۆچە مانشافت.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک