بەرنامەی ئۆفیس بۆ ئایپادیش بەردەستە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەوەی خستەڕوو لە دوایین نوێکردنەوەی بەرنامەی ئۆفیسدا ئەوە زیادکراوە کە لەسەر ئایپادیش ئیش دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر بەوجۆرە نەبووە.

بەرنامەی ئۆفیس هەموو بەرنامەکانی ۆرد، ئێکسڵ و پاوەرپۆینتی یەکخستووە لە یەک بەرنامەدا بەمەش ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩ تەنها بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید کارا بوو، دواتر گەشەیان پێدا ئێستا بۆ سیستمی IOS و ئایپادیش بەردەستە.
بەرنامەکە چەند تایبەتمەندییەک لەخۆدەگرێت وەک، گۆڕینی ڕەسم بۆ نوسین و جەدۆل، دروستکردنی بەڵگەنامەیPdf بەئاسانی.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەی ئۆفیس لە گەنجینەکانی گۆگڵ و ئەپڵ هەیە، وەکو هەموو بەرنامەکانی دیکە بەردەوام نوێکردنەوەی بۆ دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا