ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات بۆ کارکردن لەگەڵ تۆڕی 5G.

مۆبایلی نوێی ڤی ٢١ فایف جی تایبەتمەندیەکی زۆری ڤیدیۆکردنی هەیە، سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی(٢+٨+٦٥) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای سێڵفیەکەشی بە دیقەی ٤٤ مێگاپێکسڵە کە یەکێک دەبێت لە باشترین کامێرای سێڵفی مۆبایلەکانی ئەمساڵ.

شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە، دیقەی پیشاندانی ٢٣٤٠/١٠٨٠ پێکسڵە و دووریەکەی ٢٠:٩ یە، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٣٩٥ مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن٧٣٢ جی تێدا بەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە و بەهۆی کارتی مایکرۆ ئێس دیەوە توانای زیادکردنیشی هەتا یەک تێرابایت هەیە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کار دەکات، هەروەها سیستمی جی پی ئێسی هەیە بۆ دیاریکردنی شوێن، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە ٢٧ی ئەم مانگە لە چین دەربچێت، پاشان لە مانگی ئایاردا لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا