شاومی باشترین مۆبایلی خۆی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پریس

کۆمپانیای شاومی، بە فەرمی دواین مۆبایلی خۆی بە ناوی (پۆکۆ X3 NFC) ئاشکراکرد، کە بە یەکێک لەباشترین مۆبایلەکانی ساڵ ڕیزبەندیکراوە.

مۆبایلە نوێیەکە خۆپارێزە لە ئاو و تەپوتۆز بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی IP53، هەروەها شاشەکەی تایبەتمەدنی دژە ڕوشان و شکانی تێدا جێگیرکراوە.

شاشەکەی 6.67 ئینجە و سیستمی LCD تێدا بەگەڕخراوە.

رامەکەی 6گێگابایت و تەکنەلۆژیای کۆگای ناوەکی 64 و 128 گیگابایتی بۆ دانراوە، کە لە ڕێگەی کارتی میمۆری microSD ەوە فراوانتر دەکرێت.

پاترییەکی 5160 میللی ئەمپێڕيشی هەیە، کە دەتوانرێت بەخێرایی بارگاوی بکرێت لە ڕێگەی بارگاویکردنێکی 33 وات، چیپی پێدانی ئەلیکترۆنی NFC، بارگاویکردنی USB-C و گواستنەوەی داتا.

بەرهەمە نوێکەی شاومی بە تەکنەلۆژیای Android-10 و LiquidCool Technology 1.0 Plusو chipsets بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی Bluetooth-5 و Wi-Fi a/b/g/n/ac پشتیوانی کراوە.

کامێرا سەرەکی یەکەی چوار هاوێنەی هەیە بە قەبارەکانی (64+13+2+2) مێگاپێکسڵ، کە لەگەڵ تەکنیکەکانی زوومی وێنەی دیجیتاڵ دا ئامادە کراوە، کامێرای پێشەوەش بە 20 مێگاپیکسڵ جێگیرکراوە تیایدا، کە تەکنیکەکانی ناسینەوەی ڕوخسار پاڵپشتیی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا