پێنج جیاوازی لە نێوان پەتای وەرزی و کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

لێکچوونێکی زۆر هەیە لە نێوان ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەتای وەرزی دا(ئەنفلەوەنزا)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی هەیە لە نێوانیان

ئەنفلەوەنزاو ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ڕێگەی هەناسەوە دەگوێزرێنەوە کاریگەری هەیە لەسەر کۆ ئەندامی هەناسەدان لە ڕێگەی هەڵسوکەوت لە کەسی توشبووی ئەنفلەوەنزا یاخود هەڵگری ڤایرۆس دەگوێزرێتەوە

بەم شێوەیە جیاوازی دەکەین لە نێوان ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەنفلەوەنزا

یەکەم نیشانەکانی ئەنفلەوەنزا

کۆکە، هەست کردن بە ماندوو بوون، تا، سەر ئێشە، ئازاری ماسولکەکانی لەش، ڕشانەوەو سکچوون، هەوکردنی قوڕگ، هەڵامەت

نیشانە سەرەکیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

تا، کۆکەیەکی وشک کە بەلغەمی لەگەڵدایە، ئازارێکی زۆر قورسی ماسولکەکان، هەستی بۆن و تامکردن لە دەست دەدەیت، هەناسە توند بوون، هەوکردنی قوڕگ

ئەمە مانای وایە کە نیشانە سەرەتاییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر لە نیشانەکانی ئەنفلەوەنزا لە هەموو حاڵەتێکیشدا پێویستت بە پشکنینی پزیشک هەیە چونکە کۆرۆنا کاریگەری زۆر دەکاتە سەر کۆ ئەندامی هەناسە، هەروەها ڕەنگە کۆرۆنای گۆڕاو ئەم نیشانانەی نەبێت

دووەم- ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلەوەنزا

جیاوازی هەیە لە نێوان ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلەوەنزا، لە کاتی توشبوون بە ئەنفلەوەنزا لەسەرەتاوە زۆرینەی نیشانەکانت تیا دەردەکەوێت، بەڵام لە کاتی توشبوونت بە کۆرۆنا، لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا نیشانەکانت تیادا دەردەکەوێت

سێیەم- کاریگەرییە لاوەکیەکانی کۆرۆناو ئەنفلەوەنزا

کاریگەرییە لاوەکیەکانی ئەنفلەوەنزا، بە هۆی ئەوەی دەرمانی دژە ڤایرۆس وەردەگریت پشوویەکی زۆرت پێویستە ڕەنگە هەندێک کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستەت بەجێ بهێڵێت بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە ەیە، زیان بە کۆ ئەندامی هەناسە دەگەیەنێت بە تایبەتی

چوارەم-چارەسەرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەنفلەوەنزا

ئەنفلەوەنزا ئەگەر زۆر بە سەختی توش نەبیت پێویست ناکات، دەرمان بەکار بهینیت دەتوانیت لە ماڵەوە لە ڕێگەی خواردنەوەی سروشتی و پشوودان باش ببیت، بەڵام کۆرۆنا پێویستی بە دەرمان و چارەسەری پزیشکی و هەندێک کات مانەوە هەیە لە نەخۆشخانە

پێنجەم-ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەنفلەوەنزا

دەتوانیت لە رێگەی وەرگرتنی ڤاکسینی ساڵانەوە ئەگەری توشبوونت بە ئەنفلەوەنزا کەم بکەیتەوە بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی با ڤاکسینی تایبەتی خۆی هەیە پێویستت بە خۆ پاراستنی بەردەوام هەیە

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا