جۆرێک سیستمی خۆراکی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

زانایان لە Beth Israel Deaconess ی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان توێژینەوەیەکی زانستیان ئەنجامدا لەئەنجامدا دەرکەوت پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی %10 کەمدەکاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “ئازڤیستیا”، زانایان ڕێنمایی دەدەن کە پێویستە سیستمی خۆراکی ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزەواتەکان، میوە، چەرەسات، دانەوێڵە تەواو و بەرهەمە شیرەمەنیە کەم چەورییەکان لەخۆبگرێت، چونکە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی %10 لە پیاواندا و بەڕێژەی %13 لە ژناندا کەمدەکاتەوە.

ما هو أفضل نظام غذائي صحي متوازن؟ :: الأنباط

پزیشک ستیڤن جۆراچیک دەڵێت:”خواردنی تەندروست زۆر گرنگە بۆ ژیان و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ”، زانایانی زانکۆی میشیگان و پەیمانگای فرجینیا بۆ تەکنەلۆجیا جەختیان لەوەشکردەوە ئالودەبوون لەسەر خواردنە خێرا و شیرینیەکان وەک ئالودەبوونی جگەرە وایە ئەو کەسانە ناتوانن لە خواردنی ناتەندروست دووربکەونەوە کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی وەک شەکرە، دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا