پۆڵەتیک پرێس
زەیتی بڕۆکلی لە تۆوەکەی دەردەهێنرێت کە تۆوەکە خۆی لەبنەڕەتدا بۆ خواردن تەندروست نییە، بەڵام زەیتەکەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.
زەیتی بڕۆکلی ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەورییەکانی وەک ئۆمێگا3 و 6ی تێدایە، یارمەتی هێورکردنەوەی پێست دەدات و ڕەونەقێکی تایبەتی پێدەبەخشێت، پارێزگاری لە شێداری پێست دەکات.
وەک هێورکەرەوەیەک بۆ هەستیاری پێست بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات وەک دروستبوونی زیپکە و پەڵە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.