سامسۆنگی نوێ بە سیستمی 5Gدروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردووە، ئەو مۆبایلە نوێیەی سامسۆنگ دروستی دەکات، بە سیستمی 5Gکار دەکات یەکێک دەبێت لە نمونەکانی Galaxy A52

هەر بەپێی زانیارییەکان شاشەی مۆبایلەکە دژە شکانەو، مۆبایلەکە بە دژە ئاو دروست کراوە ڕێگری لە چونە ناوەوەی تۆز و خۆڵ دەکات، مۆبایلەکە بە چارەسەری کوالکۆم و سناپ دراگۆنی 750Gکار دەکات، هەروەها ڕامەکەی لە ٦ وە ٨ گێگابایت پێکدێت، میمۆریە ناوەکیەکەشی ٢ جۆرە ١٢٨ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایت

Galaxy A52 5Gکامێرایەکی سیانی هەیە دیقەی لێنزەکەی ٦٤ مێگاپێکسڵە بە سیستمی ئەندرۆیدی ١١ کاردەکات نرخەکەی نزیکەی ٤٦٠ یۆرۆ دەبێت

پێوانەی دووری ئامێرەکە بریتیە لە )159.9/75.1/8.4)جۆری شاشەکەی لە جۆری AMOLED ە بە پێوانەی ٦.٤٦ بە دووری “٢٠:٩” کە دیقەکەی (٢٤٠٠/١٠٨٠)پێکسڵە هەروەها فرەیمەکانی ٩٩ هێرتزە، باتریەکەشی ٤٥٠٠ یەکەو بە خێراییەکی زۆر بارگاوی دەبێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا